چۆنییەتی ئامادەكردنی مەقلوبە

29/07/2016 - 13:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

 

مەقلوبە یەكێكە لەخواردنە خۆشەكان، بەڵام خانمان سەرقاڵ دەبن بەدروستكردنەكەی، چونكە چەند كەرەستەیەك لەخۆ دەگرێت.
مەقلوبە بەم شێوەیە دروست دەكر ێت ...
پێكهاتەكانی :
1. یەك دانە مریشك یان كەمتر یان گۆشتی سوور دەكوڵێنین.
2. كیلۆیەك باینجان.
3. سێ دانە پیاز.
4. سێ دانە پەتاتە ئەگەر پێویست بوو.
5. چوار دانە تەماتە ئەگەر پێویست بوو.
6. بەهارات و بیبەری تون.
شێوازی دروستكردنەكەی :
مریشكەكە دەكوڵێنین، بەهاراتی پێدادەكەین، خوێ و بیبەرە تونەكە دەكەین بەسەر مریشكەكە یان گۆشتی سوور، دواتر بە جیاواز باینجانەكە لەناو رۆن سوردەكەینەوە، ئینجا پەتاتەكە، ئینجا پیازەكە، وە دواتر تەماتەكەش، بەڵام پێویستە زۆر سورنەبنەوە، لەپاشان لە مەنجەڵێكی تر برنجەكە دەكوڵێنین بەهەر ڕەنگێك خۆمان حەزمان لێی بێت (سور، زەرد، سپی)، هەركاتێك برنجەكە خەریك بوو ئاوی نەما دایدەگرین، لە ناو مەنجەڵێكی تر باینجانەكە قات قات دادەنێین، بەهەمان شێوەی بایجانەكە پیازو مریشك و تەماتەكەش لەسەر یەك قات قات دادەنێین، ئینجا برنجەكە دەكەین بەسەر كەرەستەكاندا، دواتر مەنجەڵی خواردنەكە لەسەر ئاگرێكی كەم دایدەنێین، بەڵام ئاگادار بن نابێت بە كەوچك تێك بدرێت، تاكو (10) خولەك یان چارەكێك لەسەر ئاگر بێت، ئینجا دایدەگرین، كە تۆزێك سارد بوویەوە سینیەك دەخەینە سەر مەنجەڵەكەو سەراو ژێری دەكەینەوە.

 

ئـ . كـ