بۆ ئەوانەی گوێ‌ لەرادیۆی نێو ئۆتۆمبێل دەگرن

29/07/2016 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە، گوێ گرتن لە ڕادیۆ لە نێو ئۆتۆمۆبێلدا هۆش و بیری شۆفێر سەبارەت بە دەوروبەری كەم دەكاتەوەو ئەگەری دروست بوونی ڕووداوو كارەساتی لێدەكەوێتەوە.

زانایان دەڵێن كاتێك مرۆڤ هۆشی لای بابەتێك دەبێت كەمتر گوێ دەداتە شتەكانی تر بۆیە لە كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پشت گوێ خستنی دەوروبەرو ئاڵودەبوون بە گوێ گرتن لە هەواڵ یان گۆرانی توانای شۆفێر كەم دەكاتەوەو ڕووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە.
لەتویژینەوەكەدا (36) شۆفێر بەسەر دوو گروپدا دابەشكراون و گروپی یەكەمیان داوایان لێكراوە گوێ بگرن لە ڕاپۆرتێكی ڕادیۆ كە پیاوێك و ژنێك پێكەوە پێشكەشی دەكەن لە كاتێكدا گروپی دووەم گوی بیستی ڕاپۆرتێك دەبن كە تەنها لەلایەن پیاوێكەوە پێشكەش دەكرێت و ئەوان بەوردی گوێی لێدەگرن و هۆشیان لەلایەتی.
لە نزیك ئەو رێگەیەی شۆفێرەكان پێیدا تێپەردەبن پەیكەری فیلێك دادەنرێت و سەیر ئەوەیە كە (71%) ی شۆفێرانی گروپی یەكەم ئەو فیلەیان بینیوە لە كاتێكدا تەنها (23%) ی شۆفێرانی گروپی دووەم ئەو فیلەیان بینیوە.
بۆیە ئەنجامدەرانی ئەو توێژینەوەیە دەڵێن لەكاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلدا پێویستە ڕێگە نەدرێت هیچ شتێك شۆفێر سەرقاڵ بكات، چونكە هەڵەی كوشندە ڕوودەدات.

 

ئـ . كـ