ڤیدیۆ.. ترامپ، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا شەرمەزار دەكات

شەممە, 18 ئازار 2017 06:15


لە درێژەی هەڵوێستە سەیر و سەمەرەكانی دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، ئەنجێلا مێركل ڕاوێژكاری ئەڵمانیا بە ڕەفتارەكانی ترامپ شەرمەزار دەبێت.


تاوەكو ئێستا دۆناڵد ترامپ چەند جارێك لە كۆشكی سپی بە هۆی زۆر خایاندنی ماوەی تەوقەكردنی لەگەڵ سەرۆكەكاندا و گوشینی دەستیان بێزاری كردوون و ڕۆژنامەنوسانیش دیمەنەكانیان تۆماركردووە، ئەمجارەیان لە میانەی پێشوازی كردن لە ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، پێچەوانەی پرۆتۆكۆل و دوای ئەوەی چەند جارێك ئەنجێلا مێركل داوای لێ دەكات، ترامپ فەرامۆشی دەكات و تەوقەی لەگەڵ ناكات و ڕاوێژكاری ئەڵمانیاش بێزار دەبێت.

 

 

 

A