شاعیرێكی براوەی نۆبڵ كۆچی دوایی كرد

یەک شەممە, 19 ئازار 2017 06:23

 

 

(درێك واڵكۆت) شاعیرو شانۆنامەنووسی كاریبی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیات لە تەمەنی (87) ساڵییدا كۆچی دوایی كرد.

لە نیویۆرك تایمز (درێك واڵكۆت) شاعیری بەناوبانگی كاریبی لەدژی داگیركاری بە دەیان شیعری جیهانی وتۆتەوە، دوێنێ‌ لە ماڵی خۆیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەم شاعیرە بەناوبانگە هەر بەهۆی ئەم شیعرانەیەوە خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشرا، بەپێی ڕاپۆرتەكان ئەو بە هۆی پیری و ناجێگیربوونی باری تەندروستیەوە ماڵئاوایی لە ژیان كردووە.

ئەم شاعیرە كارایبیە لە ساڵی (1930) لە كاسترێس لەدایك بووەو هەر بە منداڵی باوكی لە دەستداوەو لە تەنیشت دایكی كە مامۆستای قوتابخانە بوو، گەورە بوو.


ئەو لە بەشی زمانی ئینگلیزی درێژەی بە خوێندنداو یەكەم شیعری لە تەمەنی (14) ساڵی و لە ڕۆژنامەیەكی ناوچەیی بڵاوبوویەوە، ئەو هەروەها بێجگە لە شیعر لە ساڵی (1950) یەكەمین شانۆنامەی خۆی بڵاوكردەوە.

ئەو لە ساڵی (1942) بەبڵاوكردنەوەی (لە شەوێكی سەوزدا) ڕای ڕخنەگرانی ئەمریكی و بەریتانی بەلایی خۆیدا ڕاكێشاو ناوبانگێكی جیهانی بەدەست هێنا، كتێبە ناسراوەكانی ئەم شاعیرە بریتین لە (شیعرە هەڵبژێردراوەكان) (شاربەدەر) (كەنداو) (ترێ دەریاییەكان).

 

ئـ . كـ