مەزاری سەید عەلی ئەسغەری كوردستانی نۆژەنكرایەوە

یەک شەممە, 19 ئازار 2017 07:04

 

 

مەزاری هونەرمەندی بەناوبانگی كورد، (سەید عەلی ئەسغەری كوردستانی) لە گوندەكەی خۆیی و بە بەشداری هەوادارانی هونەری كوردی پەردەی لەسەر لادرا.

مەزارەكە لە سەر مەزارگەی ئەم هونەرمەندەی كورد بیناكراوەو بۆ ڕێزلێنانە لەكەسایەتی (سەید عەلی ئەسغەری كوردستانی).
(موحەمەد ئیبراهیم زارعی) سەرۆمی شارەوانی شاری سنە لەم مەراسیمەدا وتی: ئێمە دەمانەوێت كە مەزاری سەید ئەسغەری كوردستانی ببێتە شوێنێكی فەرهەنگی، سەید

ئەسغەری كوردستانی یەكێكە لە كەسایەتییە مەزنەكانی كوردو تەنانەت مامۆستا شەجەریان بە دەیان جار یادی ئەم هونەرمەندە كوردەی بەرز ڕاگرتووە.

ئەو وتیشی، لە داهاتوویەكی نزیك بە هاوكاری خەڵكی سەڵواتاوا ئەم مەزارگەیە دەكەینە شوێنێكی گەشتیاریش و بودجەی تایبەت بۆ پەرەدان بە گوندی سەڵواتاو دابین دەكەین.

شایانی باسە كە لەم مەراسیمەدا هونەرمەند بابە شەهابی (نەوەی سەید عەلی ئەسغەر كوردستانی) و (پەیام عەزیزی) چەند پارچەیەك مۆسیقای كوردیان پێشكەش كرد.

 

ئـ . كـ