سەدام حوسێنی هیندی كاری دەستناكەوێت

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 05:56

 

 

هاوڵاتییەكی هیندی بەهۆی ناوەكەیەوە ئیش و كاری دەستناكەوێت، چەندین جاریش هەوڵیداوە ناوەكەی بگۆڕێت.

ئەو هاوڵاتییە هیندیە ناوی (سەدام حوسێن) ەو تەمەنی (25) ساڵەو ئەندازیارەو تاكو ئێستاش بەهۆی ناوەكەیەوە (40) جار رەتكراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتە هەواڵێكی ئاژانسی (BBC)، ئەو هاوڵاتییە هیندییە ئێستا لەمامەڵەی گۆڕینی ناوەكەیەتی، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت بەشی یەكەمی ناوەكەی بكاتە (ساجید)، بەڵام مامەڵەكەی زۆر بە لەسەرخۆیی بەڕێوەدەچێت، ئەویش پەلەیەتی تاكو كارێكی دەستبكەوێت.

(سەدام حوسێن) ی هیندی كە ئێستا ناوەكەی بۆ (ساجید) دەگۆڕێت بۆ رۆژنامەی (هیندستان تایمز) رایگەیاندووە، هاوڵاتیان ترسیان لەناوەكەی هەیە بۆیە تاكو ئێستاش هیچ كارێكی دەستنەكەوتووە.

 

ئـ . كـ