یەك لەسەر سێی مرۆڤایەتی ئاوی پاك ناخۆنەوە

چوار شەممە, 19 نیسان 2017 06:11

 

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای كردووە، لەحاڵی ئێستادا یەك لەسەر سێی دانیشتوانی جیهان لەئاوی خواردنەوەی پاك بێبەشن.

(جی ریدەر) بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی و سەرۆكی پڕۆگرامی شیكاری و هەڵسەنگاندن و پاككردنەوەی ئاوی خواردنەوە لەڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتی كردۆتەوە لەحاڵی ئێستادا یەك لەسەر سێی دانیشتوانی گۆی زەزی لەخواردنەوەی ئاوی پاك بێبەشن.

ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، دوو ملیار هاوڵاتی لەسەر گۆی زەوی لەخواردنەوەی ئاوی پاك بێبەشن، ئەوەش سەرچاوەی كۆمەڵێك نەخۆشییە، تەنانەت لەبەر پیسی ئاوی خواردنەوە ساڵانە نیو ملیۆن كەس بەهۆی سكچوونەوە گیانیان لەدەست دەدەن.

 

ئـ . كـ