400 ساڵ جارێك ڕوودەدات، هەسارەیەكی گەورە لە زەوی نزیك دەبێتەوە

چوار شەممە, 19 نیسان 2017 07:41


ئاژانسی فەزای ناسا بڵاَوی كردەوە كە ئەمڕۆ چوار شەممە هەسارەیەكی گەورە بەلای زەویدا تێپەڕ دەبێت كە بە ڕوداوێك دادەنرێت كە 400 ساڵ جارێك ڕوودەدات.


ئاژانسەكە ئاشكرای كردووە كە هەسارەكە بە خێرایی 33 مەتر لە چركەیەكدا دەجوڵێت و بە ( بەرد) ناودەبرێت و بە دوری یەك ملیۆن و 800 هەزار كم بە نزیك زەویدا تێپەڕ دەبێت.


ئاماژەی بەوە كردووە هەرچەندە مەترسی پێكدادان لەگەڵ زەوی ئەگەرێكی دوورە بەڵام بەهۆی گەورەیی هەسارەكەوە بە ڕەداوێكی سەرنج ڕاكێش دادەنرێت.

 

A