هونەرمەندێك بەرهەمە نوێیەكەی پێشكەشی هەڵەبجە دەكات

چوار شەممە, 19 نیسان 2017 14:21

 

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح

ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێكدا لە هۆڵی كتێبخانەی هەژار موكریانی لە هەڵەبجە هونەرمەندێكی هەڵەبجەیی بەرهەمە نوێەكەی بەواژووی خۆی پێكەش بە هەڵەبجە كردو ڕایگەیاند: لەمانگی حەوتدا كۆنسێرتێك لەهەڵەبجە ساز دەكات .

هونەرمەندی دورە وڵات هۆشیار حەمە فەرەج لە لێدوانێكیدا بۆ كوردیو ڕایگەیاند : ئەوەی ئەمڕۆ بڵاوی دەكەینەوە بەرهەمی دووەمە بەناوی "كانی شێخ "و لەحەوت تراك پێك هاتوە و تەواوی ئاوازەكانی خۆم دامناون و هۆنراوەكانیش لە هۆنراوەی هەریەكەلە (ئەحمەد موختار جاف و ناتیق و ئیسماعیل خورماڵی و هێمن لەتیف )ە پێم خۆش بوو لە ناو هاوشاریانی خۆم دا بڵاوی بكەمەوە بەناوی یەكێك لەكانی و شوێنە مێژووییەكانی هەڵەبجەوە ناوم ناوە.

ڕاشیگەیاند: لەبەرهەمەكەدا ستایلی تایبەتی خۆمم هەیە و هیچ تەقلیدێك یان گۆرانی هونەرمەندێكی دیكەمان نەوتوەتەوە وشانازیش بەو ستایلەی خۆمەوە دەكەم كە دەڵین دەنگێكی هەڵەبجەییانەت هەیە ، لەبەرنامەدایە كە لەمانگی حەوتی ئەمساڵدا كۆنسێرتێك لە هەڵەبجەدا ساز بكەم و پێشكەشی هەڵەبجەییەكانی بكەم كەلە ڕوی تەكنیكی و بەرهەم هێنانەوە لە بەرهەمی یەكەمم لە پێش ترە .

هۆشیار حەمە فەرەج یەكێكە لە هونەرمەدە دەنگ خۆشەكانی پارێزگای هەڵەبجە ماوەیەكی زۆرە لەدەرەوەی وڵات دەژی و یەكەم بەرهەمی بەناوی شنەی مۆردانەوە بڵاو كردۆتەوە .

م-ع-كانی