توێژینەوە ... تەنهایی شەڕانگێزی بەدواوەیە

08/07/2019 - 09:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

جاڵجاڵۆكەی بچووك تێكەڵاویان پێخۆشە، بەڵام جاڵجالۆكەی تەمەن گەورە یەكتری دەخۆن.

توێژینەوەیەكی نوێ لە گۆڤاری (PLOS Biology) دا دەڵێت، پێدەچێت جاڵجاڵۆكەی تەمەن گەورە دوای ماوەیەك بەتەنیای لەبیریان دەچێتەوە هەڵسوكەوت لەگەڵ یەكتر بكەن، بەمەش شەڕینگێز دەبن.

ئەم ئاكامانە لەوانەیە هاریكاری زاناكان بێت بۆ تێگەیشتن لەهۆكاری ئارەزووی هەندێك جۆری جاڵجاڵۆكە ئەگەر بۆیان هەڵكەوێت هاوشێوەكانی خۆیان دەخۆن.

(ڤێۆلێت كیارا) خوێندكاری خوێندنی باڵا لە زانكۆی تۆلۆز لەفەرەنساو بەرپرسی توێژینەوەكە دەڵێت، جاڵجاڵۆكە بەشێكی گرنگە لەسیستەمی ئیكۆلۆجی و ژینگەو زۆر جار بەهەڵە تێگەیشتن بۆیان هەیە.

هەروەها خاتوو كیارا دەڵێت، جاڵجاڵۆكە تەنها دڕندەیەكی گۆشتخۆر نین، جاڵجاڵۆكە هەیە لەسەرەتای ژیانیاندا ئارەزوویان بە تێكەڵبوونی كۆمەڵایەتی هەیە، هەندێكیش بۆ هەموو ژیانیان تێكەڵاو دەبن.

جاڵجاڵۆكەی بچووك لەسەرەتای ژیانیاندا پێكەو دەژین و هەندێك جارە ژمارەیان دەگاتە سەدان، بەڵام كە گەورە دەبن، زیاتر بەتەنیایی دەژین، لەنێوان (40) هەزار جۆردا لەو جۆرانەی ناسراون، هەموویان بێجگە لە (30) جۆرە لەكاتی گەورەبوونیاندا ژیان بەتەنهایی بەسەر دەبەن. تائێستا تێگەیشتن بۆ ئەو هۆكارە نیە، یاخود بۆچی هەندێك پێكەوە دەمێننەوە، ژمارەیەك توێژەرەوە لەوباوەڕەدان جاڵجاڵۆكە لەگەڵ گەورەبوونیاندا دڕندەتر دەبن.

ئەمەش هۆكارە بۆ ئەوەی لەیەكتر دووركەونەوە، بۆ تێگەیشتن لەمە، كیارا بڕیاریدا لەنێوان رەفتاری شەڕەنگێزی و تەریك بوونی كۆمەڵایەتی یەكیان هەڵبژێرێت.

كیاراو تیمەكەی چاودێری جۆرێكی بەربڵاوی جاڵجاڵۆكەی فەرەنسایان كردووە، سەرنجیانداوە ئەو جۆرە دوای (5) ڕۆژ لە دەرچوونیان لە هێلكەكەیان لەیەك جیابوونەتەوە، زاناكان لەسەرەتادا ئەو تێگەیشتنەیان هەبووە كە ئەمە ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی شەڕەنگێزی نێوانیان.

بەڵام لەلایەكی كەوە ئەو جاڵجاڵۆكانەی بەتەنها دانراون، دوای (5) ڕۆژ دەستیان بەجموجۆڵ كردووە، بەواتایەكی ‌دی جاڵجاڵۆكەكان لە براكانین ڕایان نەكردووە وەك مەترسیەك لەوەی بخورێن، بەڵكوو قاچیان راكیشاوەو توانای جموجۆڵیان زیاتر بووە لەگەڵ گەشەكردنیان.

ئەگەر ڕەفتاری شەڕەنگێزی بەشێوەیەكی سروشتی ڕوو نەدات لەگەڵ گەورەبوون، ئەوە دەبێت شتێكی كە ڕووبدات، بۆ ئەنجامدانی ئەو تاقیكردنەوەیە، زاناكان هەندێك جاڵجاڵۆكەیان بەتەنها داناوەو هەندێكی كە بەكۆمەڵ، دواتر بۆ توێژینەوە لەسەر كاردانەوەیان هەموویان لەیاك جێگە كۆكراونەتەوە.

جاڵجاڵۆكەكانی لە گروپدا گەورەبوون هەوڵیان نەداوە جۆرەكانی ‌دی بخۆن، بەڵام ئەوانەی بەتەنها بوون، بەڕێژەی (40%) ی كات هێرشیان بردووە، بەو واتایەی چەند كات بەتەنهایی بەسەر بەرن، ئەگەری هەوڵدانیان بۆ خواردنی جاڵجاڵۆكەی ‌كە لایان زیاتر بووە، زاناكان گەشتوونەتە ئەو ئاكامەی كە تەنهایی جاڵجاڵۆكە شەڕانگێزیان دەكات، نەك پێچەوانە.