باخچەی ماڵ، شوێنێك بۆ حەوانەوەو هەوای پاك

19/07/2019 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

مرۆڤ هەر لە كۆنەوە بایەخ و گرنگی زۆری بە سەوزایی و دارو درەخت و باخچەی ماڵەوە داوەو جوانترین گوڵ و گوڵزارو نەمامی جوان و سەرنج ڕاكێشی تێدا ڕواندووە بۆ ئەوەی كەشو هەوایەكی خۆش و لەبارو دوور لە دەردو نەخۆشی هەبێت و ببێتە خاوەن ژینگەیەكی گونجاو سوودبەخش، بۆیە دەبینین ئەو ماڵەی ڕووبەرەكەی بچووكەو باخچەی تێدا نیە ژینگەیەكی وای نیە كە مرۆڤ دڵی پێی خۆش بێت و بە ویستی خۆی پشوو بدات، بەڵام ئەو ماڵانەی كە خاوەن باخچەو سەوزایین كەش و هەوایەكی وای هەیە مرۆڤ هەر ئارەزوو دەكات تێیدا دابنیشێ و هەوایەكی ساف و بێگەرد هەڵمژێ، ئەوەی وەك خاڵێكی ئیجابی و ڕووناكیش دیارە ئەوانە دەكەونە تەمەنەوە یان خانەنشین دەبن دوا وێستگەی تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتكردنی باخچەی ماڵ تەرخان دەكەن و پێیان خۆشە هەمیشە لەو كەشو هەوایەدا بمێننەوە، چونكە تاموچێژێكی زۆری لێ وەردەگرن و تەندروستیان لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە پێ باش دەبێ، بە تایبەتی ئەو جۆرە باخچانە پێویستیان بە كەسانێك هەن كە هەمیشە پەروەردەیان بكەن و لێیان جیا نەبنەوە، بەو ئوێدەی هەموو لایەك بەوپەڕی جیدیەتەوە بایەخ و گرنگی بە باخچەی ناو ماڵ بدەین و خەڵكیش هان بدەین كە باخچەی ناوماڵ و سوودو قازانجێكی یەكجار زۆری هەیە.