سیامەند رەحمانی بۆ جاری سێیەم بووە پاڵەوانی جیهان

20/07/2019 - 08:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

یاریزانی ئەندامی هەڵبژاردەی ئێران و بەڕەچەڵەك كورد (سیامەند رەحمانی) بۆ سێیەمین جار بووە پاڵەوانی جیهان.

لە درێژەی پێشبڕكێیەكانی پاراكێش هەڵگری پاڵەوانی جیهان، (سیامەند ڕەحمانی) بە هەڵگرتنی كێشی (280) كیلۆگرامی بووە پاڵەوان، ئەم پارا كێش هەڵگرە كوردە ئەمە سێهەم جارە دەبێتە یەكەمی جیهان.