قورئانێكی ٤٥٥ ساڵە نۆژەن دەكرێتەوە

20/07/2019 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

قورئانێكی تەمەن ٤٥٥ ساڵە كە بەرگەكەی لە پێستی بزن و ئاوی ئاڵتوون ئامادەكراوە، دوای ئەوەی كە نۆژەنكردنەوەی تەواودەبێت، ئارەزوومەندان دەتوانن بیبینن.



بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵ، قورئاناكە هی دامەزراوەی كۆشكە نیشتمانییەكانە و نۆژەنكردنەوەی بەرگەكەی لەلایەن دامەزرێنەری وەرشەی بەرگسازیی دامەزراوەكە، بەرگساز، ئەحمەد كورناز-ەوە ئەنجامدەدرێت.

 

بەپێی تۆمارەكانی ئەرشیڤ، قورئانەكە، لەلایەن دیلسەزا باشكادن ئەفەندی كە یەكێك بووە لە هاوسەرەكانی سوڵتان مەحمودی دووەم، پێشكەشی نادیرە كاڵفا لە ١ی تەمووزی ١٨١٦دا، كراوە.

 

دوای ئەوەی كە نۆژەنكردنەوەی تەواودەبێت، قورئاناكە دەخرێتە جێگەیەكی تایبەت كە دەكرێت ئارەزوومەندان بیبین.