پێغەمبەری سەردار لەزاری رۆژهەڵاتناسێكی بەریتانی

21/07/2019 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ڕۆژهەڵاتناسی بەریتانی (ولیەم مویر) لەباس و پێناسەی ژیانی‌ پێغەمبەری‌ خوادا (صلی الله علیه وسلم) دەڵێت: بێ خۆماندوكردن و خۆ نواندن جوانترین ژیانی‌ هەبوو، خۆبەكەم زانین و بەزەیی و ئارام گری‌ و هەڵبژاردنی‌ بەرامبەر بەسەر خود داو بەخشین و بەخشندەیی لە شیمەو ئاكارە دانەبڕاوەكانی‌ كەسایەتی‌ بوو، هەموانی‌ ڕائەكێشا بۆ خۆشەویستی‌ خۆیی‌ و بەدەم هەمووانەوە دەچوو با بچوكترین كەسیش بووبێ و دیاری‌ وەرئەگرت چەند بچووكیش بوبێ خۆی‌ بەسەر كەسدا بەرز نەئەكردەوەو خۆی‌ ئاشكرا نەئەكرد و كەس هەستی‌ نەكردووە لەپێشوازی‌ لێكردنی‌ كە ئیهمال كرابێ با خاوەنی‌ كەسایەتی‌ یەكی‌ زۆر ئاسایی بوبێ، بەشداری‌ خۆشی و ئازارەكانی‌ دەكردن زۆر بەسۆز بوو، یەكسان مامەڵەی‌ لەگەڵ ئەكردن، لەكاتە قورسەكان بەشداری‌ كاری‌ لەگەڵ ئەكردن و بەردەوام مەشغوڵ و بیری‌ ئەكردەوە لەخۆشی‌ دروست كردن بۆ ئەوانی‌ تر.