چەند زانیارییەك لەبارەی كاتژمێری بیگبێن

21/07/2019 - 10:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

چۆن كاتژمێری بیگبێن لە شاری لەندەن بۆماوەی (159) ساڵ توانی پارێزگاری لە ووردبینی دەستنیشانكردنی كات بكات.

ئەوەی سەردانی شاری لەندەنی كردبێ ئەستەمە سەردانی كاتژمێری بیگ بێنی نەكردبێت و وێنەیەكی لە نزیكییەوە نەچركاندبێ ! ئەم كاتژمێرە لە (14) تۆن زەنگوڵەی ئاسن پێكدێت كە لەهەر چارەكە سەعاتێك لێی دەدا !

دەرەوەی كاتژمێرەكە بە (312) پارچە بەردی شیری (شوشەی شیری) داپۆشراوە.

ووردیی دیاریكردنی كات لەو كاتژمێرە بەجۆرێك دیزاین كرابوو كە پارێزگاری لە ووردی دەستنیشانكردنی كات بكات بە پلەی (2) چركە لە هەفتەیەكدا !

بە واتایەكی تر نە دەبوو لە ماوەی یەك هەفتەدا لە (2) چركە زیاتر ووردییەكەی لەدەست دابا!

بۆ ئەم مەبەستەو بۆ ڕێكخستنەوەی ئەو دووچركەیە یان هەر چركەیەك لە دواكەوتنی كاتژمێرەكە یەك دراوی ئاسنی (یەك پێن) ی دەخرایە سەر (پێندلۆمی) كاتژمێرەكە، بەمەش كێشی پێندلومەكەی زیاد دەكردو خێرای خولانەوەی میكانیكی كاتژمێرەكەی بە ئاستی یەك چركە زیاد دەكرد !!!

تێبینی 1: لە مانگی (8) ی ساڵی (2017) بۆ دواجار ئەم كاتژمێرە لە لێدان كەوت و بەو هۆیەشەوە حكومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریدا كاتژمێرەكە نۆژەن بكاتەوەو بڕیاریشە دووبارە لە ساڵی (2021) زەنگی كاتژمێرەكە بكەوێتەوە بەر گوێی دانیشتوانی شاری لەندەن.

تێبینی ٢ : ئەو دەنگەی كە لە لێدانی زەنگۆڵەكانی بیگ بێنەوە دەردەچوو تا ئاستی (118) دێسەبل دەڕۆیشت بەسەر شاری لەندەندا، بەواتەیەكی تر هاوتای دەنگی فرۆكەیەك بوو لە كاتی هەڵستانی بوو بەرەو ئاسمان.

كەشتی نووح