پشكنین بۆ مانگ دەكرێتەوە

22/07/2019 - 08:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

هەندێك زانا بەنیازن پشكنین بۆ خاكی بەردینی هەسارەی مانگ بكەن، بۆ دۆزینەوەی نهێنی هەسارەی زەوی كە لەدوای یەكەم دابەزین لەسەر مانگ بەر لە نیو سەدە لای زاناكان بۆتە مەتەڵێك و هاوكاتە لەگەڵ هەنگاوەكانی لەوڵاتانەوە دەنرێت بۆ گەیشتن بەسەر مانگ و دانانی بنكە لەسەری.

بیردۆزی زاناكان لەسەر مانگ دەڵێت، قەبارەی مانگ (¼) ی قەبارەی زەویە، كێشی (80) ئەوەندە كەمترە لەكێشی زەوی، بەر لە نزیكەی (4.5) ملیار ساڵ لەپاشماوەی بە بەریەكداكەوتنی زەوی و تەنێكی شێوەی هەسارە بەقەبارەی هەسارەی (بارام) ناسراو بە مەریخ دروستبووە، ئەو پاشماوەیە بەدوری زەویدا خولاوەتەوە بەر لەوەی لەگەڵ مانگدا یەكبگرێت و مانگی ئیستای لێدەرچێت.

بەڵام كۆنترین بەرد لەسەر زەوی دۆزراوەتەوە تەمەنی دەگریتەوە بۆ (4) ملیار ساڵ لەمەوبەر، ئەمەش سەروەختێكی نادیار دەخاتە بەردەم زاناكان كە (500) ملیۆن ساڵە بەگرنگترین لەتەمەنی درووستبوونی زەوی دادەنرێت.

(بێڵ پۆتكی) لەبەشی زانستی بۆشایی لە پەیمانگەی توێژینەوە لەباشوری ڕۆژئاوای بۆلدێر دەڵێت، دەربارەی ئەو نیو ملیار ساڵەی زانیاری زۆر لەسەری نیە، بەشێوەیەك دەبێت لەسەر مانگ هەبێت.

هەروەها پۆتكی دەڵێت، بەردی كۆنی خاكەكەیی و بەردی بەسەر مانگدا كەوتووە دەكرێت وەك زانیاری لەسەر كات بەكاربێت بۆ زانینی چۆنێتی دروستبوونی هەسارەكانی نزیك لەئێمە لە كۆمەڵەی خۆردا.

سەرباری ئەمەش دەڵێت، ئەمە دەرفەتێكمان دەداتێ، لەڕێگەی تێگەیشتنمان لە مانگ، لەهەموو جیهانەكان و هەسارەكانی ‌دی تێبگەین، بەردبارانی بەسەر مانگی یەكەمدا ڕوویداوە، بەدڵنیاییەوە بەسەر هەموو هەسارەكاندا ڕوویداوە.

تیمی زانكۆی كارنیجی ملۆن لە پیتسبرگ پلان دادەنێت بۆ ڕوپێوی تۆڕی تونێلەكانی ژێرخاكی مانگ كە بەهۆی گڕكانەوە دروستبووە ئەوەی لەژێر خاكەكەیەوە هاتوونەتە دەرەوە، ئەوانە بەڵگە هەڵدەگرن لەسەر سەردەمە سەرەتاییەكانی درووستبوونی مانگ و هەسارەكانی ‌كە.

توێژەرەوە (ولیام وایتیكر) لە زانكۆی كارنیجی میلۆن دەڵێت، تونێلەكانی لەئاكامی گڕكانەكان درووست بووە، لەوانەیە بەڵگەی سەرەتای دروستبوونی مانگ لەخۆ بگرن.

سەرباری ئەمەش دەڵێت، هێشتا زووە باس لە نهێنییەكان بەڵگەكان بكرێت ئەوەی پەیوەندیدارە بە سەرەتای دروستبوونی مانگەوە.