كەپسولێكی نوێ‌ رەوانەی مانگ دەكرێت

22/07/2019 - 08:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، دروستكردنی كەپسولی بۆشایی ئاسمانی ئۆریۆن كە پرۆژەی ئاژانسی ناسایە تایبەت بە ئەركی ئەرتمیس كۆتایی هاتووە.

ئەركی ئەرتمیس ناردنی كەپسولی ئۆریۆنە بۆ سەر مانگ بەبۆنەی تێپەڕینی (50) ساڵ بەرسەر دابەزینی كەپسولی ئەپۆڵۆ 11 لەسەر مانگ.

ئاژانسی ناسا دەڵێت، ئەرتمیس كەپسولی ئۆریۆن مووشەكی سیستەمی هەڵدانی بۆشایی لە خوڵگەی مانگ دادەنێت بۆ تاقیكردنەوەو ڕێگە خۆشكردن لەبەردەم نیشتنەوەی یەكەم ئافرەت و دووەم پیاو لەسەر خاكی مانگ، لە 5 ساڵی داهاتوودا، سەرباری ئەركی زیاتر بۆ هەسارەی بارام.