لە ئەمریكا ژمارە تیمساحەكان لەبەرزبوونەوەدایە

22/07/2019 - 14:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

تیمساحی ئەمریكا یەكێك بوو لەو گیانلەبەرانی مەترسی نەمانیان لەسەربووە، لەئێستادا لە جێگایەكی نائاسایی – لە ئاوە تەنكەكانی دەرەوەی بنكەی ناوەكی لەباشووری فلۆریدا ژمارەیان لە بەرزبوونەوەدایە.

لەهەفتەی ڕابردوودا، (73) بەچكە دوای دەرچوونیان لە هێلكەكانیان لەزەلكاوەكانی دەرەوەی بنكە ناوەكی پاوەر ئاند لایت لەفلۆریدا بۆ پاراستنیان كۆكرانەوەو پێشبینی دەكرێت بەمزوانە دەیانی ‌دی دەركەون.

ڕێڕەوی ئاوە تەنكەكانی فلۆریدا كە درێژیەكی (270) كیلۆمەترەو مرۆڤ دروستیكردووە، بۆ تیمساح وەك ژینگەیەكە ، تیمی تایبەت كە كار بۆ Florida Power & Light دەكەن چاودێری و پارێزگاری تیمساح دەكەن لە ڕاوكردن و گۆڕانكاری كەش و هەوا.

(مایكڵ لۆریت) شارەزا لە بایۆلۆجیای ژیانی سروشت لە FPL تایبەت بە تیمساح، لەمانگی (1 – 4) كارئاسانی دەكات بۆ دروستكردنی هێلانە بۆ ئەو گیانلبەرانە، هەر دوای تروكانی هێلكەكان و دوركەوتنەوەی دایكیان لێیان تیمەكەی كۆیان دەكەنەوەو زانیاری لەسەریان كۆدەكەنەوەو چپی ئەلیكترۆنیان بۆ دادەنێن بۆ چاودێری نەشونمایان و كارئاسانی بۆ مانەوەیان و پەرەسەندنیان.

(بۆرێت) دەڵێت: ئێمە جێگا بۆ تیمساحەكان خۆش دەكەین گژووگیا لەناوچەكەدا لادەبەین تا بتوانن هێلكە دانێن، بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەكەنارەكان ناوچەی توركی لەفلۆریدا گرنگە بۆتیمساحەكان.

ڕێڕەوی ئاوە تەنكەكان یەكێكە لە 3 دانەی سەرەكی لە ئەمریكا، (25%) تیمساحەكانی ئەمریكا لەوێ دەژین كە ژمارەیان (2) هەزارە، دوای دەرچوونی یاسای تایبەت بە مەترسی لەناوچوونی گیانلەبەران لەساڵی (2007) دا تیمی FPL ڕاسپێردراوە بە توێژینەوەو جیاكردنەوەی تیمساحەكان، لەوەتەی ساڵی (1978) ەوە تیمەكە نیشانەی لەسەر 7 هەزار بەچەكە داناوە.

پلەی گەرما رەگەزی تیمساحەكە دەستنیشاندەكات، تا پلەی گەرما بەرز بێت ژمارەی نێر زیاتر دەبێت، لۆرێت ووتیشی: بەهۆی گەرمای مانگی ڕابردوەوە زۆرینەی تروكاندنی هێلكەی ئەمساڵ نێر دەرچوون، مانگی 6 ی رابردوو لەسەر ئاستی جیهاندا گەرمترین بوو.

هێرشەكانی تیمساحی گەورە بۆ سەر مرۆڤ لەئەمریكا دەگمەنە، بەڵام تائێستا یەك ڕووداو تۆمار كراوە، لەكاتی مەلەكردندا هێرشكراوەتە سەر 2 كەس و لەمەترسی مردن رزگاریان بووە.

یۆرێت دەڵێت : تیمساحی ئەمریكا ناوبانگی باشی نیە كاتێك هەوڵدەدات بەزیندویی بمێنێتەوە، شەرمنن و مرۆڤ خۆراكیان نیە.