رووسیا وزە دەدات بە مانگە دەستكردەكان

10/08/2019 - 09:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زاناكانی‌ ئەكادیمیای‌ مۆگایسكی‌ رووسی‌ تایبەت بە بواری‌ سەربازی‌ لە بۆشایی ئاسمان كار لەسەر دروست كردنی‌ وێستگەیەكی‌ كۆكردنەوەی‌ وزە دەكەن لە خولگەی‌ زەویدا، ئامانجی‌ پڕۆژەكەش پێدانی‌ وزەیە بەو مانگە دەستكردانەی‌ توانای‌ وەرگرتنی‌ وزەی‌ تیشكی‌ خۆریان نامێنێت.

بە گوێرەی‌ راپۆرتێكی‌ رۆژنامەی‌ ئەزڤێستیای‌ رووسی، بنەمای‌ كاری‌ پڕۆژەكە ئەوەیە، كە دەیان رۆبۆت دەخەنە كار بۆ كۆكردنەوەی‌ وزە لە تیشكی‌ خۆر‌و هەروەها لەو تیشكانەش كە زەوی‌ دەیداتەوە، پاشان هەموو ئەو وزەیە كۆدەكاتەوە‌و هەر سەتەلایتێك پێویستی‌ پێی‌ بێت دایداتێ.

هەر ئەو راپۆرتە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، رۆبۆتەكان لە شێوەی‌ دەفری‌ فڕیودان كە لەفلمەكاندا دەیانبینین، بەڵام بەهۆی‌ تەكنۆلۆژیای‌ نوێوە توانایەكی‌ زۆریان هەیە لە وەرگرتن‌ و كۆكردنەوەی‌ وزەی‌ خۆر، سوودی‌ پڕۆژەكەش لەوەدایە ئەو مانگە دەستكردانەی‌ بچووكن‌ و خۆیان توانای‌ وەرگرتنی‌ وزەیان نامێنێت، تەمەنیان درێژ دەكرێتەوە.

كەشتی نووح