پێشانگای دەف دەكرێتەوە

11/08/2019 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

یەكەمین پێشانگای وێنەی دەف نەوای ڕەحمەت بە ئامادەبوونی پارێزگاری كوردستان و لەلایەن حەوزەی هونەری كوردستان لە گەلەری سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە كرایەوە.

سەرۆكی حەوزەی هونەری كوردستان لە ڕێوڕەسمی كرانەوەی پیشانگای وێنەی دەف نەوای ڕەحمەت وتی: لەم پێشانگایەدا بەرهەمی (10) هونەرمەندی وێنەگری كوردستانی كە لە خولەكانی ڕابردووی میهرەجانی دەف نەوای ڕەحمەتدا بەشدار بوونە، ئاراستە دەكرێت.

(ئەمین مورادی) وێنەگرانی بەشداربووی ئەو پێشانگایەی (سەید لەتیف حوسێنی نەسەب موسلیح پیرخزرانیان، فەرشید ئەردەلان، كەیوان فیرووزەیی، بەختیار سەمەدی، ئیلهام ئەمی، ئاریان نەسرولڵاهی، نەوید سەیدی مورادی و موبین پەیمانكار) ڕاگەیاندو وتیشی: (30) وێنەی ئەو هونەرمەندانە لە گەلەری سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی شاری سنە ئاراستە دەكرێت و دەرگای پێشانگا لەو ماوەیەدا بەڕووی هەمووان كراوەیە.