پێشی مرۆڤ كشتوكاڵ كراوە ؟؟

24/08/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

تاكە چاڵاكی بووە كە مرۆڤ خۆی بە خاوەنی دەزانێت، بەڵام هەندێك لەمێرووەكانیش كشتوكاڵ دەكەن و زۆر پێشتر لە مرۆڤیش ئەو كارەیان كردووە.

بەپێی چەند توێژینەوەیەك دەركەوتووە چەند جۆرێكی مێروولەی ناسراو بە مێروولەی (گەلا بڕ) زۆر پێشتر لە مرۆڤ كشتوكاڵیان كردووەو وەك پیشەیەكی خۆیان لەو كارە بەردەوام بوون.

پیشەی كشتوكاڵكردن لەلای ئەم جۆرە مێروولانە بریتیە لەگەشەپێدانی چەندین جۆری كەڕوو، هەروەها دەرمانی قڕكەری نەخۆشی.

ئەم مێروولانە گەڵای ڕووەكەكان دەبڕن و پاشان دەیبەنە ناو نشینگەكانیان تاوەكو بەهۆیەوە گەشە بەو جۆرە كەڕووانە بدەن كە خۆیان پێوستیانە بۆ خواردن، بەڵام بەهۆی ئەوەی كە ئەم كەڕووانە دووچاری چەندین جۆری نەخۆشی دەبنەوە بۆیە مێروولەكان توانیویانە لە ڕێگەی پێداكردنی چەندین جۆری بەكتریای تایبەتەوە بەسەر نەخۆشییەكانی ئەو كەڕووانەدا زاڵ بن ئەمەش لە ڕێگەی لێسانەوەی كەڕووەكان و پێداكردنی ئەنزیمێكی تایبەت كە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەگرێت.

كەشتی نووح