شۆك..دوای 50 ساڵ قاسەیەكیان كردەوە ..بزانە چی تێدابوە

26/08/2019 - 18:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ


بەڕێوبەری كتێبخانەیەكی گشتی لە شاری دیری ویلایەتی نیوهامبشێری ئەمریكا و ئامادەبوانی مەراسیمێك توشی شۆك بوون كاتێك قاسەیەكی كردەوە كە پەنجا ساڵ بوو بەداخراوی هێڵرابووەوە.

كارا پۆتەر بەڕێوبەری ئەو كتێبخانەیە دەڵێت:"قاسەكە كە بە ژمارەی نهێنی دەكرایەوە لەساڵی 1969 ەوە داخرابوو، هەروەها لە شوێنێكی كتێبخانەكە هەڵگیرابوو".

ئەو بەڕێوبەرە بە كەناڵی دەبلیو ئێم یو ئاڕی ئەمریكی وتووە:"دەمویست ئاهەنگێكی گەورە سازبكەم بەبۆنەی كردنەوەی ئەو قاسەیە لە یادی 50 ساڵەی داخستنیداو زۆر هەوڵماندا بۆ كردنەوەی و ماوەیەكی زۆری پێچوو".

ئەوەی ئامادەبوانی ژووری كردنەوەی ئەو قاسەیەی توشی سەرسوڕمان كرد كە چاوەرێی كردنەوەیان دەكرد ئەوە بوو كە لەپاش ئەو ماندووبوونە كاتێك كرایەوە دەركەوت كە قاسەكە بەتاڵە و ئەو كاتە هەستمان بە ترسێك كرد".

وتیشی:"دیار نییە كە دزێك ئەو شتانەی بردێت كە لەناو ئەو قاسەكەدا پێشتر داندراوە یان لەبنەڕەتدا هەر بە بەتاڵی داخراوە، بەڵام پێدەچێت نهێنییەك لەپشت داخستنی ئەو قاسەیەوە هەبێت كە نەمانتوانی دركی پێبكەین".