درندەی ئاسمانی بەخێراییەكی زۆر ڕووەو زەوی بەڕێوەیە

27/08/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی ناسراو بە (ناسا) رایگەیاندووە، تەنێكی تا ئەندازێك گەورە ڕووەو زەوی دێت و پێشبینی دەكەن خۆی بەزەویدا بكێشێت.

دەزگای (سپێس ئێكس) بۆ بۆشایی ئاسمان بڵاویكردۆتەوە، تەنێكی تاكو ئەندازێك گەورە بەڕێوەیەو پێشبینی دەكەن لەدوو مانگی داهاتوودا خۆی بەزەویدا بكێشێت و هیچ بەربەستێكیش ناتوێت پێشی لێبگرێت.

رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، قەبارەی تەنەكە دوو هێندەی بەرزترین باڵەخانەی كیشوەری ئەوروپایەو تیرەكەی (650) مەتر دەبێت و لە بەرواری (14/10) بەتەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت و ئەگەری زۆریش هەیە خۆی بەزەویدا بكێشێت.

رۆژنامەكە نووسیویەتی، ئەو تەنە بەخێرایی (14) هەزار میل لەكاتژمێرێك ڕووەو زەوی بەڕێوەیەو تاكو دەگاتە نزیك زەوی ماوەی (3.3) ملیۆن میل دەبڕێت.

جێگەی باسكردنە ئەو تەنە ئاسمانییە لە (20) ساڵ جارێك دەردەكەوێت، جاری رابردووش لە بەرواری (1/10/2000) دەركەوتبوو، زانایان دەڵێن : پێشبینی دەكەن لە ساڵی (2038) یش جارێكی تر دەربكەوێتەوە.

لەلایەن خۆشیەوە (جیم بەردنشتایین) سەرۆكی ئاژانسی ناسا رایگەیاندووە، تاكو ئێستا هیچ مەترسییەك نییە كە باس لە پێكدادانی ئەو تەنە بكات بە زەویدا.