ئایا سابونی رەق باشترە یان شل ؟

27/08/2019 - 17:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ


تایبەتمەندییەکانی سابونی رەق جیاوازە لەسابونی شل بەوپێیەی سابونی رەق بەرھەمێکی سروشتییە.


لەوبارەیەوە شارەزایەکی نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری روسیا بەناوی "ئەناستاسیا رۆماشکینا" ئاماژەی بۆ جیاوازی تەکنیکە بەکارھاتوەکان کردوە لەبەرھەمھێنانی ھەردوو جۆرەکەدا و دەڵێت سابونی رەش بەرھەمێکی سروشتییە و لەمادەی خاو دروست دەکرێت و مادەی پارێزەر و سروشتی تێدا نیە و لەبەرھەمھێنانیدا خوێی سۆدیۆم و چەوری رووەکی و ئاژەڵی بەکاردێت، دەشڵێت سابونی رەق مەترسی نیە لەسەر پێست.


ھەرچەندە توشی وشکبونی پێستت دەکات بەھۆی بونی خوێی سۆدیۆمەوە بەڵام باشترینە بۆ رووبەرووبونەوەی میکرۆب.

بەڵام سابونی شل بەرێگەی جیاواز دروست دەکرێ و شارەزاکەش دەڵێ بەبەکارھێنانی کاتیۆن دروست دەکرێ و ئەوانەی پێستیان ھەستیارە توشی ھەستیاری دەبن.
ئەگەر سابونە شلەکە سروشتی بێت دەبێ PH و ترشی نزیک بێت لەیەک و توشی وشکبونی پێستت ناکات بەڵام ئەگەر پێکھاتەی دەستکردی تێدابوو ئەوا کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر پێست.