بە وێنە ..هەستی بە ئازار و تەنگەنەفەسی دەکرد، بزانە چیان لەسکی دەرهێنا

28/08/2019 - 15:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

پاش ئه‌وه‌ی ژنێکی بەتەمەنی رووسی هه‌ستی به‌ ئازارێكی زۆر ده‌كرد لە سک و سنگیدا و توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ببوو، پزیشکان گرێیه‌كی شێرپه‌نجه‌یی لە جەستەیدا ده‌رده‌كه‌ن كه‌ كێشی نزیكه‌ی 25 كیلۆ ده‌بێت.

به‌ پێی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ، پاش پشكنینێكی ورد پزیشکەکان بۆیان ده‌ركه‌وت گرێیه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌ ناو سكی ژنه‌ ته‌مه‌ن 59 ساڵه‌كه‌دایه‌، بۆیه‌ راستەوخۆ بردوویانەتە ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و توانیان گرێیەكه‌ ده‌ربهێنن.

دیمیتری ئاریۆتین، ئه‌و پزیشکە بوو كه‌ سه‌رپه‌رشتیاری تیمی نه‌شته‌رکاره‌كانی ده‌كرد كه‌ گرێكه‌یان ده‌رهێنا له‌ سكی ژنه‌كه‌ وه‌ك له‌ وێنه‌كان ده‌بینرێت.

ئەلبوومی وێنەکان