به‌هۆی مارێكی ترسناكه‌وه‌ باری نائاسایی له‌شارێك ڕاده‌گه‌یه‌نرێ

29/08/2019 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

بەهۆی هەڵاتنی مارێکی کۆبرا لە شاری هیرنە لە ئەڵمانیا، بەرپرسانی ناوچەکە خەڵکیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەرگا و پەنجەرەکانی ماڵەکانیان دابخەن، خۆیان لە شوێنی چیمەن و گژوگیای بەرز بەدوربگرن.

ئاژانسی هەواڵی سکای نیوز بڵاوی كردۆته‌وه‌: ئەو مارە درێژییەکەی نزیکەی مەترێک دەبێت و لە جۆری ماری کۆبرایە، ژەهرەکەی کوشندەیە، لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە لە خاوەنەکەی هەڵهاتووە کە دەکەوێتە شاری هیرنە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ :پۆلیس چوار باڵەخانەی نزیک ماڵی خاوەن مارەکە داخستووە، بە گومانی بوونی مارەکە لە یەکێک لە باڵەخانەکاندا، چونکا بەپێی شایەتحاڵەکان مارەکە دواجار لەوێ بینراوە، داواش لە دانیشتووانی نزیک ئەو شوێنە کردووە دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکانیان دابخەن.

لە هەر یەکێک لە باڵەخانەکان ئاردیان ڕشتووە، بەمەبەستی چاودێریکردن و جێهێشتنی ئاسەواری مارەکە و دۆزینەوەی شوێنەکەی.

پۆلیسی ناوچەكه‌ ئاشكراشیكردوه‌: لەدوای هەڵهاتنی ماری کۆبراکە نزیکەی ٢٠ ماری تری لە هەمان ماڵ دۆزیوەتەوە.