پلانێك بۆ رزگاركردنی جەمسەری باكوور دادەندرێت

30/08/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

ژمارەیەك نەخشەدانەری ئەندۆنۆسی ‌و ئەوروپی نەخشەیەكی نوێیان پێشنیار كردووە بۆ ڕزگاركردنی جەمسەری باكورو دووبارە بەسەهۆڵكردنەوەی ئەو تاشە سەهۆڵینانەی لە دەریای بەستەڵەكی باكوردا تواونەتەوە.

نەخشەی ئەو تیمە ئەندازەییە بریتییە لەدروستكردنی جۆرە بەلەمێك كە لەئاوی ئەو ناوچەیەی جەمسەری باكوردا نقومبكرێت بۆ ئەوەی لە ژێر ئاوەكەدا پارچەو تاشی شێوە لیگۆی بەستوو دروست بكات.

ئەو تیمە هیواخوازن بەلەمەكانیان بتوانێت كێلگەی سەهۆڵین دروست بكات بۆ ئەوەی یارمەتیدەربێت لە هاوسەنگی سیستەمی ئیكۆلۆژی جەمسەری و كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانكاری كەشو هەواش كەمبكاتەوە.

(فارس راجاك كوتاوهاتوها) كە ئەندازیارێكی ئەندۆنۆسی و سەرۆكی تیمەكەیە وتی: مەبەستی سەرەكی لەو بیرۆكەیە گەڕاندنەوەی سیستەمی ژینگەیی جەمسەرییە، كە بە شێوەیەكی ڕاستەخۆ كاریگەری لەسەر هاوسەنگی كەشوهەوای جیهان هەیە.

بەپێی نەخشە پێشبینی كراوەكانیش، ئەو بەلەمانەی دروست دەكرێن لەژێر ئاوەكەدا نقوم دەكرێن بۆ ئەوەی (2027) مەتر چوارگۆشە لەئاوی دەریای جەمسەری باكور كۆبكاتەوە لەناو ئەمبارێكی سێبەرداردا كە لە شێوەی دەمانچەیە، پاشان ئەو ئاوە لەخوێ پاكدەكرێتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانتر بیبەستێت.

ئەو دیزاینەرانە ئامرازی هەوایی بەكاردەهێنن لەناو بەلەمەكاندا بۆ پرۆسەی بەسەهۆڵكردنی ئاوەكە لە شێوەی دەمانچەداو دوای ئەوە تاشە سەهۆڵینەكان دووبارە دەخرێنەوە ناو دەریاكە.

جارێكی تر سەرۆكی تیمەكە دەڵێت، ئەگەر كارەكەمان ڕێگری لەگۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا نەكات یان دەردانی گازە ژەهراوییەكان ڕانەگرێت، ڕەنگە ڕێگری بكات لە بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاكان.

پێویستە بوترێت، ئۆقیانوسی بەستەڵەكی باكور زۆر بە خێرایی سەهۆڵەكەی دەتوێتەوە، ئەمەش مانای ئەوەیە زنجیرەی خۆراكی لەجەمسەری باكوردا لەبەردەم هەڕەشەدایە، چونكە زۆربەی ئاژەڵانی ئەو ناوچەیە پشتیان پێ بەستووە بۆ پەیداكردنی خۆراكیان و بۆ ئەوەی لەكاتی مەترسیدا پەنای بۆبەرن و بەو شێوەیەش ئەو ئاژەڵانە لە لەناوچوون و قڕبون پارێزراو دەبن.