هونەرمەندێكی میللی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

31/08/2019 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

هونەرمەندێكی میللی كورد لەشاری ئامێدی بەهۆكارێكی نەزاندراو لەنێو ماڵەكەی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردۆتەوە، نیوەڕۆی دوێنێ‌ هونەرمەندێكی میللی كە ناوی (بەكر موستەفا) یەو لەدایك بووی ساڵی (1974) ی ناوچەی (دێرەلوك) ی شاری ئامێدی بووە، لەنێو ماڵەكەی خۆی بە پەت خۆی هەڵواسیوەو بەهۆیەوە كۆچی دوایی كردووە.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، كە هونەرمەندی ناوبراو دامەزرێ،ەرو سەرۆكی پێشووی تیپی میللی (نهێل) بووە.