سێ هەسارەی هاوشێوەی زەوی دۆزرانەوە

01/09/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

زاناكان ئاشكرایدەكەن سێ هەسارەی دیكەی هاوشێوەی زەوی دۆزرانەوە كە یەكێكیان پێدەچێت شیاو بێت بۆ ژیان.

زاناكانی گەردوونناسی سێ هەسارەی بەردینیان دۆزیوەتەوە، كە یەكێكیان ئەگەری ئەوەی لێدەكرێت شیاو بێت بۆ ژیان، ئەو ئەستێرەیەی هەسارەكانیش بەدەوریدا دەسووڕێنەوە نزیكەی (12) ساڵی تیشكیی لە زەوییەوە دوورە.

زاناكان ئەو ئەستێرە سورە گرنگەیان ناو ناوە (Gilese 1061) و هەریەك لە هەسارەكانیشیان ناوناوە (Gliese 1016 d.- Gliese 1016 c- Gliese 1016 b )

بارستایی دەرەكی هەریەك لەو هەسارانە لە (1.4) بۆ (1.8) هیندەی بارستایی زەویی دەبن هەر سێ بۆ (13) ڕۆژ جارێك بەدەوری ئەستێرە گرنگە سوورەكەیاندا دەسوڕێنەوە.

ئەستێرەیەی (Gilese 1061) 12 ساڵی تیشكی لە زەوییەوە دوورەو دەچێتە ڕیزبەندی بیستەمی ئەو ئەستێرانەی لەكۆمەڵەی خۆرەوە نزیكن، بەمانا گەردوونییەكەی وەك دراوسێیەكی زۆر نزیك وایە ئەوەی بەلای زاناكانەوە سەرنجڕاكێشە ئەوەیە كە هەسارەی (Gliese 1016 d) زۆربەی خاسیەتە گونجاوەكانی تێدایە كە بۆ ژیان دەشێت، یەكێك لەو خاسیەتانەش، پلەی گەرماكەیەتی كە زۆر لەبارە بۆ ئەوەی ئاو لە دۆخی شلیدا لەسەر ڕووەكەی هەبێت، بەڵام ئەوەی بەلای زاناكانەوە ناخۆشە ئەوەیە ئەو جۆرە ئەستێرە گرنگە سوورانەی ئەو هەسارانە بە دەوریدا دەسووڕێنەوە ڕەنگە پشێو بێت وتیشكی گەردوونی ‌و ئەستێرەیەیی بەپانتاییەكانی دەوروبەریدا بڵاوبكاتەوە.

زانایان دەڵێن، ئەگەر هەسارەی (Gliese 1016 d) هیچ نیشانەیەكی ژیانی لەسەر نەبێت ئەوا یان بە هۆی ئەو تیشكە گەردوونیانە لە ناوچوون یان ڕەنگە ئەو تیشكە گەردونیانە ژیانی لەسەر ڕووی هەسارەكە مەحاڵ كردبێت.

ئەوەی تا ئێستاش زاناكان سەرنجیان داوە ئەوەیە خودی ئەستێرە گرنگە سورەكە كە ناوی (Gilese 1061) یە هێمنە بە بەراورد بە گرنگە سورەكانی تر، بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە كە هەمیشە ئەم ئەستێرەیە بەو شێوەیە بووبێت.

پێوستە بوترێت: هەرسێ هەسارەكە بەهۆی بەكارهێنانی خێرایی تیشكی یان ڕێگەی (لاربونەوە) دۆزرانەوە كە پشت دەبەستێت بە گۆڕانێكی زۆر كەم لە درێژە شەپۆڵی ئەو تیشكەی لە تەنێكی ئاسمانیەوە دەردەچێت كە بەلای ئەستێرەیەكیدا تێدەپەڕێت و گۆڕینی بڕێكی ئەو تیشكەیە كە ئەستێرەكە دەردەپەڕێنێت.

لەگەڵ ئەمانەشدا هێشتا زاناكان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای هەسارە دەرەكییەكان بەو هیوایەی بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرێ بوونی ژیان لە دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر بدۆزنەوە.

گەشتی نووح