بارهەڵگرێك 100 سەر مەڕ رادەماڵێت

01/09/2019 - 20:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

لە گوندێكی شاری زاخۆ بارهەڵگرێك ڕانێك ئاژەڵی كرد بەژێرەوەو لە ئەنجامدا نزیكەی (100) سەر ئاژەڵ كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون.

لەسەر ڕێگای گوندی گوفكێی سەر بە شارەدێی باتوفا لە شارۆچكەی زاخۆی پارێزگای دهۆك، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر شوانێك و ڕانێك ئاژەڵی كرد بەژێرەوە.

لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا شوانەكە برینداربوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ كرا، هەروەها نزیكەی (100) سەر مەڕو بزن كوژران و دەیانی دیكەش برینداربوون، شوفێری بارهەڵگرەكەش، كە ناسراوی ماڵی شوانەكەیە، خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد.