کۆمپانیای فه‌یسبوک سزادرا

06/09/2019 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

 

بەهۆی ئاشکراکردن و نەپاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانی، کۆمپانیای فەیسبووک بە پێنج ملیار دینار سزادرا.

کۆمپانیای فه‌یسبوک سزادرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژمارە مۆبایلەکان لە داتابەیسێکدا بوون کە لەسەر چەندین سێرڤەر بەردەست بووە، هیچ پاسوۆردێکیشیان لەسەر نەبووە.

لەو ژمارەیە 133 ملیۆنیان ژمارە تەلەفۆنی بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوون، ئەو کەسانەی دەستیان بە ژمارە مۆبایلەکان بگات، دەتوانن زانیاری تایبەتی خاوەنی ژمارەکە وەک: ناو، رەگەز و شوێنی نیشتەجێبوونی بزانن.

وتەبێژی فەیسبووکیش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو داتایانە کۆنن و هی پێش گۆڕانکارییەکانن لە فیچەری دۆزینەوەی خەڵک لەڕێگەی ژمارەی مۆبایلەوە کە ساڵی رابردوو کرا.

وتەبێژی فەیسبووک ئەوەشی خسته‌ڕوو، داتاکان لابراون و هیچ بەڵگەیەکیشیان نەدۆزیووەتەوە کە ئەکاونتێکی تۆڕەکەیان ئاشکرا بووبێت.

هەفتەی رابردوو بەهۆی نەپاراستنی زانیاری بەکارهێنەرانی، کۆمپانیای فەیسبووک لەلایەن کۆمیسیۆنی فیدراڵی بازرگانی ئەمریکا بە پێنج ملیار دۆلار سزادرا.