وێنەكەی ببینە ..ئایفۆنێكى ته‌مه‌ن (2000) ساڵ له‌ گۆڕێك دۆزرایه‌وه‌ !

15/09/2019 - 15:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

شوێنه‌وارناسان له‌ گۆڕێكدا پارچه‌یه‌كیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه‌ ، ده‌تواندرێت به‌ باپیره‌ گه‌وره‌یى ئامێرى ئایفۆن دابندرێت ،

ئه‌و ئامێره‌ش له‌ نێو گۆڕى كچێك بوو ، كه‌ له‌ (ئه‌تلانتس ) ى روسى به‌ر له‌ (2100) ساڵ نێژرابوو .
ئه‌م ئایفۆنه‌ شوێنه‌وارییه‌ نائاساییه‌ كه‌ ته‌مه‌نى به‌ (2137) ساڵ خه‌مڵێندراوه‌ ، له‌ گۆڕێكى كچێكى گه‌نج بووه‌ له‌ شوێنێك ژێرخاككراوه‌ ئه‌و شوێنه‌ش شوێنێكى شاراوه‌یه‌ و به‌ (ئه‌تلانتس )ى روسى ناوى لێنراوه‌ .


به‌ پێى زانیارى شوێنه‌وارناسان ئه‌م گۆڕه‌ بۆ كچێك ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌رگدوورى ئافره‌تان بووه‌ و ناویان ناوه‌ (ناتاشا ) ، ئه‌م گۆڕه‌ش له‌ دواى ئه‌وه‌ى دۆزرایه‌وه‌ كه‌ ئاوى ده‌ریاچه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ى سیبریا له‌ماوه‌ى ئه‌م هاوینه‌ ووشكى كرد ، ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ش ده‌ستكردى مرۆڤ بووه‌ .


له‌ راستى دا ئه‌و پارچه‌ دۆزراوه‌ كه‌ زۆر هاوشێوه‌ى ئامێرى مۆبایلى هۆشمه‌ندى ئایفۆنه‌ ، بریتى یه‌ له‌ پارچه‌یه‌ك له‌ به‌رد كه‌ به‌ به‌ردى پیرۆز ده‌ناسرێن و ره‌نگه‌كه‌ى ره‌شه‌ .
به‌ بێ گومان ئه‌م پاره‌چه‌یه‌ ئامێرێكى ته‌كنه‌لۆجیا نیه‌ بۆ سه‌رده‌مى پێش مێژوو بگه‌ڕێته‌وه‌ ، به‌ڵكو ته‌نها پشتێنه‌یه‌كى نه‌خشێندراوه‌ ، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ى (سه‌ن )ى به‌ریتانى ئاماژه‌ى بۆ كردووه‌ .
باڤل لیۆسى شوێنه‌وارناسى روسى رایگه‌یاندووه‌ :" ناشتنى ناتاشا له‌گه‌ڵ ئه‌م ئامێره‌ى ئایفۆن كه‌ بۆ سه‌رده‌مى (هۆنۆ ) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌م پارچه‌یه‌ش زۆر جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه‌ " .
درێژى ئه‌م پارچه‌ ئامێره‌ ده‌گاته‌ (7) ئینج و پانییه‌كه‌شى ده‌گاته‌ سێ ئینج ، گۆڕه‌كه‌ش كه‌وتووه‌ته‌ قوڵایى (56) مه‌ترى ژێرى ئاوى ده‌ریاچه‌كه‌ .

 

ئەلبوومی وێنەکان