هاتوچۆ 10 ڕێنمایی گرنگ بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی شۆفێران دەكات

18/09/2019 - 13:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ


بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی 10 ڕێنمای نوێی بۆ ئەو شۆفێرانە ڕاگەیاند كە دەیانەوێت ئۆتۆمبێلی نوێ بكڕن و تیایدا هاتووە: باشترە ئۆتۆمبێلەكە لەڕۆژدا بكڕدرێت‌و وەربگیرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەنەبوونی لێدراوی‌و شوخت لەئۆتۆمبێلەكەدا.

1/ دڵنیابوونەوە لەهەموو جۆرەكانی ڕۆنی ئۆتۆمبێلەكە.
2/ دڵنیابوونەوە لەبوونی تایەی سپێر‌و جەك‌و چەرخ‌و ئاریەڵ‌و گاعی.
3/ دڵنیابوونەوە لەوەی سلایت كار دەكات، ئەگەر لەتایبەتەمەندیەكانی ئۆتۆمبێلەكە بێت.
4/ باشترە ئۆتۆمبێلەكە لەڕۆژدا بكڕدرێت‌و وەربگیرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەنەبوونی لێدراوی‌و شوخت لەئۆتۆمبێلەكەدا.
5/ دڵنیابوونەوەی كە بزوێنەر ڕۆنی لێناچێت.
6/ دڵنیابوونەوە لەشلەمەنیەكانی ئۆتۆمبێلەكە لەجۆرەكانی ڕۆن‌و شلەمەنی ناو پاتری‌و ڕۆن ئیستۆپ.
7/ دڵنیابوونەوە لەوەی ئۆتۆمبێلەكە زیاتر (40 بۆ 50) كیلۆمەتر نەڕۆیشتووە.
8/ دڵنیابوونەوە لەوەی قوفڵی ئۆتۆمبێلەكە لەناوەوە كاردەكات‌و گاعی تێدایە هاوكات دڵنیابوونەوە كوشنەكان هیچ كێشەیەكەیان نییە.
9/ تاقیكردنەوەی ساردكەرەوەی هەوا "تەبرید" لەهەموو ئاستەكاندا‌و لەگەڵ تاقیكردنەوەی بلوتوس‌و شاشەكە.
10/ دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو جامەكان بەباشی كاردەكەن.