به‌ وێنه‌..كه‌سێك بە پێڵاواكانی خەڵک دەترسینێت

19/09/2019 - 17:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

لە جیهاندا هەندێک مۆدێل هەیە کە دەبنە هۆی ڕاکێشانی سرنجی خەڵک یان ترس و دڵەڕاوکێی ئەوان.

ژنێکی دانیشتووی یابان جۆرە پێڵاوێک لە پێ دەکات کە پێڵاوێکی دەگمەنە.

پێڵاوەکان وەک کۆترێک دیزاین کراون و وای دەبینیت کە ئەو کەسە پێی خستووەتە نێو کۆترێک. مۆدێلەکە بووەتە هۆی ترساندنی ئەو کەسانەی کە ژنەکە دەبینن.

ژمارەیەک لە خەڵکیش وێنەی لە گەڵ دەگرن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی دەکەنەوە.

بەڵام هیچ کەس نازانێت ئامانجی ئۆهاتا لەم کارەی چییە، ناوبراو ڕایگەیاندووە بۆ ئەوەی کە ئەم باڵندەیە نەترسێنێت ئەو پێڵاوە لە پێ دەکات تا کاتێک کۆترەکان دەبینێت نەفڕن و لەو شوێنەی خۆیان بمێننەوە.