كه‌سێك به‌ ئاگر چاره‌سه‌رى ئازارى پشت ده‌كات!

21/09/2019 - 16:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

هاوڵاتییه‌كى میسڕى به‌ ناوى (عه‌بدولڕه‌حیم سه‌عید ) ته‌مه‌نى (35) ساڵه‌ و یارى به‌ ئاگر ده‌كات ، كاتێك بڕیاریدا له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كى فیڕعه‌ونى دێرین چاره‌سه‌رى بۆ ئازارى پشت و جومگه‌كان بكات ، خۆیشى له‌ بنچینه‌دا چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى به‌ شێلان ئه‌نجام ده‌دات .


(عه‌بدولڕه‌حیم سه‌عید ) له‌ وڵاتى مه‌غریب و له‌ میسڕیش بڕوانامه‌ى چاره‌سه‌رى به‌ شیلانى به‌ده‌ستهێناوه‌ ، ئێستا ده‌ستى به‌كاركردن كردووه‌ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ساده‌ى پزیشكى له‌ (ده‌لتاى نیل ) داناوه‌ و چاره‌سه‌رى ئازارى پشت و جومگه‌كان به‌ ئاگر ده‌كات .


چاره‌سه‌رییه‌كه‌ به‌ (شێلان به‌ ئاگر ) ناسراوه‌ ، به‌ڵام له‌ راستى دا ئه‌و گه‌نجه‌ میسڕییه‌ ته‌نها ئاگر بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانى به‌كارناهێنێت ، به‌ڵكو هاڕاوه‌ى نیانى دره‌خته‌كان و زه‌یتى (گوڵه‌ حاجیه‌ ) ى سروشتى له‌م كاره‌دا به‌كاردێنێت .


به‌ڵام ئایا چۆن شێلان به‌ ئاگر ئه‌نجام ده‌درێت ؟
له‌م چاره‌سه‌رییه‌دا عه‌بدولره‌حیم هه‌ڵده‌ستێت به‌ دانانى سێ پارچه‌ قوماش له‌سه‌ر پشتى نه‌خۆش و له‌سه‌ر قۆماشى كۆتاییدا كحولێك داده‌نێت كه‌ تواناى ئاگرگرتنى هه‌یه‌ پاشان ئاگر له‌سه‌ر پشتى نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ ، له‌ پاشان رێوشوێنى چاره‌سه‌رییه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات .

عه‌بدولره‌حیم ده‌ڵێت :" ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌كارنایه‌ت كه‌ له‌ بنچینه‌دا نه‌خۆشى فشارى خوێن یان له‌كاركه‌وتنى گورچیله‌ یاخود نه‌خۆشى هیمۆفیلیایان هه‌یه‌ " .
باسى له‌وه‌شكردووه‌ " له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سانى پسپۆڕ له‌ بوارى شێلان به‌ ئاگر فێرى ئه‌م كاره‌ چاره‌سه‌رییه‌ بووه‌ " .

شیڵان به‌ ئاگر تاڕاده‌یه‌كى زۆر هاوشێوه‌ى رێگه‌ى چاره‌سه‌رى (حیجامه‌یه‌ ) ، به‌ڵام كار له‌سه‌ر پارێزگارى له‌ چه‌ندین نه‌خۆشى ده‌كات .