له‌ حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ندا منداڵێك به‌ شیوازێكی نا ئاسایی له‌دایكبوو

22/09/2019 - 15:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

له‌ حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌ن و سه‌یردا ، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى وڵاتى هیندستان ئافره‌تێك به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى سێ منداڵى به‌ یه‌ك سك بوون ، دوو له‌ منداڵه‌ له‌دایكبووه‌كه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ نوساون .


به‌ پێى قسه‌ى پزیشكان ، منداڵبوونه‌كه‌ به‌ بێ نه‌شته‌رگه‌رى بووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى ته‌واوبووه‌ ، ته‌ندروستى منداڵه‌ كوڕه‌كه‌ باشه‌ ، له‌ كاتێكدا دووانیان به‌یه‌كه‌وه‌ نوساون و خاوه‌نى چوار قاچ و سێ ده‌ستن .


تیمى پزیشكى نه‌خۆشخانه‌ هیندییه‌كه‌ رایگه‌یاند :" دایكه‌كه‌ سۆنه‌رى بۆ خۆى ئه‌نجامنه‌دابوو ، بۆیه‌ له‌دایكبوونى ئه‌و سێ منداڵه‌ كه‌ دووانیان به‌یه‌كه‌وه‌ نوساون جێگه‌ى سه‌رسوڕمان شۆكى تیمه‌كه‌مان بوو " ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى (میتڕۆ )ى به‌ریتانى ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌ .


راپۆرتى رۆژنامه‌كه‌ باسیكردووه‌ " (راجۆ گۆجار )ى دایك ته‌مه‌نى (24) ساڵه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكومى (تۆنك ) له‌ ولایه‌تى (راجستان) سێ منداڵى بوونه‌ ، كه‌ یه‌كێكیان دوانه‌یه‌كى به‌یه‌كه‌وه‌ نوسراوه‌ " .
تیمه‌ پزیشكیه‌كه‌ وتیشیان :" منداڵَه‌ كچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكى زیاده‌ له‌دایكبووه‌ ، كه‌ بریتین له‌ دوو قاچ و ده‌ستێك ، هه‌موو سینگ و سگى داپۆشیوون " .


پزیشكان بڕوایان وایه‌ ده‌توانن په‌له‌ زیاده‌كان له‌ رێگه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى لابده‌ن و ، روونیشیانكردووه‌ته‌وه‌ ، منداڵه‌ كوڕه‌كه‌ ته‌ندروستى جێگیره‌ ، به‌ڵام دووانه‌كه‌ و دایكه‌كه‌یان ته‌ندروستیان جێگر نین .
دووپاتیشیان كرده‌وه‌ " له‌ دایكبوونى سێ منداڵ به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ بێ نه‌شته‌رگه‌رى و به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نه‌ ، به‌ تایبه‌تى كه‌ دووانیان به‌یه‌كه‌وه‌ نوساون " .