فەیس بوک ژمارەی لایکەکانی دەشارێتەوە

29/09/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

کۆمپانیای فەیس بوک بڕیاریداوە بە شاردنەوەی ژمارەی لایکەکان لە پۆستەکانی هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک و ئینستاگرام ، ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەو فشارە زۆرەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین لایک دروستبوە لەنێوان بەکارهێنەرانیدا.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی ، لە ڕۆژی هەینی ئەم هەفتەیەوە ، لە کارێکدا کە تائێستا لە تاقیکردنەوەدایە بۆ سەرکەوتنی بڕیارەکە ، کۆمپانیایی فەیس بوک لەهەدوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک و ئینستا گرام ژمارەی لایک و ڕیئاکتەکانی سەر پۆستەکانی شاردەوە لەلای بەکارهێنەرانی ئەو گۆڕە کۆمەڵایەتیانە لە وڵاتی ئوسترالیا.

ئەم بڕیارە کە لەبەردەستدایە لای کۆمپانیای فەیس بوک ، ئاماژەی بەوەکردوە کە لەداهاتودا بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتانی دیکەش جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی لایکەکان و ئەوانەی لایکی پۆستەکەیان کردوە لای بەکارهێنەرەکە خۆی دەردەکەوێت بەڵام لای کەسانی دیکە وهاوڕێکانی دەرناکەوێت.

بڕیارەکە بۆ کەمکردنەوەی فشاری زۆری نێوان بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک و ئینستا گرامە لەسەر کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆری لایک، وەک کۆمپانیاکە باسی لێدەکات.

دەشڵێت، ئەمە وادەکات بەکارهێنەران زیاتر بیریان لای کوالێتی و بەسودی پۆستەکانە نەک ژمارەی ئەو لایک و ڕیئاکتانەی کە بۆ پۆستەکە هاتووە.