کچێک بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلێکه‌ی گیانی لە دەستدا

30/09/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

کچێکی تەمەن چوارده‌ ساڵان بەهۆی تەقینەوەی مۆبایلەکەی لە ژێر سەرینەکەی گیان لە دەست دەدات و پۆلیسیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.

 لە گوندی باستۆب لە وڵاتی کازاغستان لە کاتی گوێگرتن لە میوزیک و گۆرانی خەوی لێ دەکەوێت.

بەگووتەی پۆلیس، كچه‌كه‌ ناوی ئالوا ئاسێتکیزی ئابزالبێک  مۆبایلەکەی بە شەحنەوە بووە و لە نزیک سەریەوە پاتری مۆبایلەکەی تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس جۆری مۆبایلەکیە ئاشکرا نەکردوه‌ و راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ مۆبایلەکە بەهۆی گەرمبوونەوە تەقیوەتەوە.

 پسپۆڕان هۆشدارییان داوە لەوەی نابێت مۆبایل لەسەر شەحن دابنرێت بۆ ماوەیەکی زۆر چونکە رەنگە ببێتە هۆی گەرم بوونی باتریەکەی و بتەقێت، بە تایبەتیش ئەو پاتریانەی بازرگانیین و کوالیتیان نزمە.

ئەلبوومی وێنەکان