دیارده‌یه‌كی گه‌ردوونی رووده‌دات.. مانگی 12ی ئه‌مساڵ شه‌ش رۆژ زه‌وی تاریك ده‌بێت

01/10/2019 - 18:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

زانایانی بواری گه‌ردوونناسی گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ به‌هۆی گه‌رده‌لوولێكی خۆرییه‌وه‌ تاریكی بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ باڵ به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌كێشێت.

زانایان ده‌ڵێن: ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌ر 250 ساڵ جارێك رووده‌دات و دیارده‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌ مانگی 12ی ئه‌مساڵ و له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌دا 90ی تیشكی خۆر نه‌گاته‌ سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌مه‌ش به‌هۆكاری هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولێكی موگناتیسییه‌وه‌ روو ده‌دات.

سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش دانیشتووانی وڵاتانی جیاواز ده‌توانن ئاسۆی قوتبی و دیمه‌نی درێژترین شه‌و ببینن و جگه‌ له‌مه‌یش رووداوه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی كێشه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان و پچڕانی تۆڕه‌كان.

هه‌روه‌ها زانایان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ گه‌رده‌لووله‌كه‌ شه‌ش رۆژ ده‌خاێنێ .