هونەرمەندێك مسوڵمانبونی خۆی راگەیاند

02/10/2019 - 14:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لوبنانی "دیانا حەداد" دوێنی لە رۆژی لەدایكبونیدا رایگەیاند كە مسوڵمان بوە و ئاینەكەی لە مەسیحیەوە گۆڕیوە بۆ ئیسلام.

دیانا حەداد لە باوكێكی مەسیحی و دایكێكی مسوڵمان لەدایك بوە، كە ئەوە لە كلتوری لوبنانیەكان ئاساییە دو كەس بە دو ببیروباوەڕی جیاوازی ئاینیەوە هاوسەرگیری بكەن، دیانا دوای مردنی دایكی بڕیاریدا ئاینەكەی بگۆڕێت بۆ ئیسلام.

دەربارەی گۆڕینی ئایینەكەی، دیانا حەداد رایگەیاند، "دوای مردنی دایكم لە مانگی رەمەزاندا هەوڵمدا زیاتر لە ئیسلام قوڵ ببمەوە، ئەو كەسانەی لە دەوروبەرم بون فێریان كردم كە چۆن قورئان بخوێنم و نوێژ بكەم، بەتایبەتی لەو مانگەدا".

هەروەها هاوسەرەكەی دیانا حەداد كە پیاوێكی مسوڵمانە یارمەتیداوە بۆ ئەوەی زیاتر پەیوەستی ئاینی ئیسلام ببێت، دیانا دەربارەی ئاینی ئیسلام وتی "باوەڕم وایە ئاینی ئیسلام ئاینێكی راست و دروستە، رێز لە هەمو ئاینەكانی دیكە دەگرم".