به‌ وێنه‌ بیبینه‌. سەگێک دەمووچاوی هاوشێوەی مرۆڤە

07/10/2019 - 10:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

سەگێک کە شێوەی دەمووچاوی نزیکە لە دەمووچاوی مرۆڤ بووەتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەم سەگە بێچووی دوو سەگی جیاواز بووە و لە سیاتڵی ئەمەریکا دەژی و بووەتە جێی سەرنجی بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر.

کێڤن و تیفانی خاوەنی سەگەکەن و دەڵێن، تا تەمەنی زیاتر دەبێت، زیاتر شێوەی دەچێتەوە سەر مرۆڤ، بەڵام ئەمە زیاتر شیرین و جوانی کردووە لای ئێمە.

لە وەسفی سەگەکەیان دەڵێن، ئەو هەموو کەسێکی خۆش دەوێت و دەیەوێت لەگەڵ هەموو کەسێک ببێت بە هاوڕێ.

ئەلبوومی وێنەکان