پێشبینى ده‌ستپێكردنى وه‌زرى بارانبارین

10/10/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

به‌ پێى پێشبینى كه‌شناسێكى عێراقى ، سبه‌ى هه‌ینى وه‌رزى بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و ، زۆرێك له‌ ناوچه‌كانى عێراقیش ده‌گرێته‌وه‌ .

سادق عه‌تییه‌ى كه‌شناسى عێراقى پێشبینیكردووه‌ ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ (10-10-2019) تاڕاده‌یه‌ك كه‌شوهه‌وا جێگیرده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور پچڕ پچڕ ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد ، كه‌شوهه‌واكه‌ تاكو به‌ره‌به‌یانى رۆژى هه‌ینى به‌م جۆره‌ ده‌بێت .

ووتیشى :" له‌ ماوه‌ى كاتژمێره‌كانى سبه‌ى هه‌ینى پله‌ به‌ پله‌ هه‌ور له‌ ئاسمانى شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باكور زیادده‌بێت ، له‌ پاشان بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و ، ئه‌م بارانبه‌رینه‌ش هه‌وره‌تریشقه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌بێت " .

سادق عه‌تییه‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌ ، تاكو رۆژى شه‌ممه‌ نه‌رمه‌ باران له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى باكورى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و ، له‌ كاتژمێره‌كانى رۆژى هه‌ینیش گۆڕانكارى له‌ خێرایى با رووده‌دات ، دووپاتیشیكرده‌وه‌ " گۆڕانكارى زۆر له‌ پله‌كانى گه‌رما رووناده‌ن " .