یه‌ك رۆژ دوای ئاهه‌نگه‌كه‌ی زاوایه‌ك له‌لایه‌ن خه‌زوور و كوڕه‌كانی بريندار ده‌كرێت

13/10/2019 - 17:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 

رۆژێك دوای هاوسەرگیری بوک و زاوایەک لە پارێزگای قلیوبیە لە میسڕ کەسوکاری بوکێ بە لێدان کەوتنە جەستەی هاوسەری کچەکەیان لەبەر ئەوەی بەبێ رەزامەندی ئەوان هاوسەرگیریان کردبوو.

زاواكه‌ كه‌ تەمەن 20 ساڵ لەلای پۆلیس سکاڵای تۆمارکرد پاش ئەوەی خێزانی ژنەکەی لێیاندا لەبەر ئەوەی لەسەر هاوسەرگیریەکەیان رازی نەبوون.

پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت قوربانییەکە پەیوەندی لەگەڵ قوتابیەکی زانکۆ هەبووە و چەند جارێک داوای هاوسەرگیری لێ کردووە، بەڵام خێزانی کچەکە رازی نەبوون، دەوترێت تەنیا دایکی کچەکە پاڵپشتی کردوون و یارمەتیداون بەبێ ئەوەی ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەیان بزانن هاوسەرگیری بکەن.

پاش ئەوەی باوک و برای کچەکە بەم کارەیان زانی خۆیانکرد بە ماڵەکەیاندا و زاوایان بە سەختی بریندارکرد.