ئه‌م كانزایه‌ له‌ زێر گرانبه‌هاتره‌

03/11/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

نتيجة بحث الصور عن ‪palladium element‬‏

كه‌ باس له‌ كانزای گرانبه‌ها ده‌كرێت راسته‌وخۆ زێڕ به‌ بیرماندا دێت، به‌ڵام له‌ كانزای زێر گرانبه‌هاتریش هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ (پالادیۆم).

 پالادیۆم كانزایه‌كه‌ ره‌نگی سپییه‌ و له‌گه‌ڵ رۆتنیۆم و رۆدیۆم و ئۆسمیۆم و ئیریدیۆم و پلاتین دا شه‌ش كانزاكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی پلاتین پێكده‌هێنن.

85%ی كانزای پالادیۆم له‌ پیشه‌سازیدا و له‌ دروستكردنی ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبێلدا به‌كار ده‌هێنرێت و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ گۆڕینی ژه‌هری دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل بۆ دوانۆكسیدی كاربۆن و هه‌ڵمی ئاو.

صورة ذات صلة

هه‌روه‌ها كانزاكه‌ له‌ كه‌ره‌سته‌ ئه‌لكترۆنی و پزیشكیی ددان و خشڵدا به‌كاردێت.

ئه‌م كانزایه‌ به‌ زۆری له‌ رووسیا و ئه‌فریقای باشووردا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و وه‌كو به‌رهه‌می لاوه‌كیی ده‌رهێنانی كانزاكانی تری وه‌ك پلاتین و نیكڵ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.

 

هۆكاری گرانبوونی ئه‌م كانزایه‌ زۆریی خواسته‌ له‌لایه‌ن پیشه‌سازانی ئۆتۆمبێله‌وه‌ بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م كانزایه‌ له‌ ئه‌گزۆزی ئۆتۆمبێلدا.

 

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا ئه‌م كانزایه‌ به‌هۆی خواستی زۆره‌وه‌ نرخی له‌ نرخی زێڕ زیاتر بووه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌ داهاتوودا نرخی كانزاكه‌ كه‌م ببێته‌وه‌ كاتێك جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌م كانزایه‌ ده‌دۆزرێته‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌كانیش ده‌بنه‌ ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و چیتر ئه‌گزۆزیان نابێت.

نتيجة بحث الصور عن ‪palladium element usage‬‏