گه‌وره‌ كۆمپانیای ماكدۆناڵز بریارێكی سه‌یری بۆ به‌رێوه‌به‌رێكی ده‌ركرد

04/11/2019 - 10:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

زنجیره‌ی به‌ناوبانگی چێشتخانه‌كانی ماكدۆناڵزی ئه‌مریكی لادانی (ئیستربوك) ،‌ به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردنی ماكدۆناڵزی راگه‌یاند، به‌هۆی نه‌شیاوی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كان.

له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌شدا هاتووه‌، ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیا بریاری داوه‌ كه‌ ئیستربوك به‌هۆی‌ نه‌شیاوی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێك تووشی لادان بووه‌ له‌ سیاسه‌تی كۆمپانیاكه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئیستربوكی ته‌مه‌ن 52 ساڵ، پێش رۆشتنی و له‌ ساڵی 1993ه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ بووه‌ له‌ له‌نده‌ن، دواتر له‌ 2013 گه‌راوه‌ته‌‌وه‌ بۆ هه‌مان شوێن و وه‌ك سه‌رۆكی ماكدۆناڵز له‌ به‌ریتانیا و باكووری ئه‌وروپا ده‌ستبه‌كاربووه‌، له‌م دووایه‌شدا و له‌ 2015 پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردنی ماكدۆناڵزی وه‌رگرتووه‌.

جێگای تێرامانه‌، كۆمپانیای ماكدۆناڵز مووچه‌ی ئیستربوكی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه‌وا؛ مووچه‌ی ساڵانه‌ی 15.9 ملۆن دۆلار بووه‌ له‌ 2018 ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مووچه‌ی ئیستربوك 2124 ئه‌وه‌نده‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی تری كۆمپانیكه‌یه‌.