نوێترین زانیاری ده‌رباری سناپ چات

04/11/2019 - 10:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

لە ساڵی 2012 بەرهەمهێنەری سناپ چات (ئیڤان سپیگڵ) یەکەم پۆستەری سناپچاتی بڵاوکردەوە.

كه‌ تێیدا لایەنی سۆزداری تێکەڵ بە ڕەسمەکان ئەکات، وە نزیکت دەکاتەوە لە جوانییەکی تەواوەتی ، هه‌ر چه‌نده‌  وەڵامە بۆ هەمو قەلەقی و راڕاییەکان به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌وه‌ش وا له‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌كات كه‌ دوو دڵ بێت له‌ جوانی خۆی وه‌ هه‌ست به‌ متمانه‌ی خۆی ناكات كاته‌ك كه‌ وێنه‌كی بی فلته‌ری سناپه‌وه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌  كه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كوته‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ به‌كاری ده‌هێنێت.

سناپچات وەکو کەسێکی باشتر و جوانتر پیشانت دەدات، وە زیاتر بەرنامەی فۆتۆشۆپینگی تێدا بەکارهاتوە، لە ئێستادا یەکێکە لەو ئەپلیکەیشنانەی زۆرترین بەکارهێنەری هەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.

لەهەمان ساڵدا، سناپچات بۆ ئەندرۆید بەردەست کرا، سەرەتا بەکارهێنەری 100 هەزار بەکارهێنەربو، لە ساڵی 2015 بەکارهێنەرانی سناپچات نزیکەی 2 بلیۆن ڤیدیۆیان لە رۆژێکدا ناردوە، لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەم رێژەییە بەرزبویەوە بۆ 10 بلیار ڤیدیۆ، زۆرێک لە خەڵکی ئالودەیبون.

لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە %26ی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 12-25 ساڵیدایە، سناپچات بە پلەی یەکەم بەکاردەهێنن، ئەوەی کە وایکردوە کە ئەم بەکارهێنەرە زۆرەی هەبێت ئەوەیە کە روی راستەقینەی کەسەکان ناخاتەڕو، هەروەها سناپچات هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەنجامدانی جوانکاری، چونکە وا مرۆڤەکان دەکات بڕوایان بە خۆیان نەمێنێت.