كورترین گه‌شتی فڕۆكه‌ له‌ جیهاندا دیاری كرا

05/11/2019 - 11:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

كۆمپانیای كانتاسی ئوستورالی ریكۆردی جیهانی شكاند بۆ درێژترین گه‌شت به‌ فڕۆكه‌ به‌بێ وه‌ستان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی كه‌ گه‌شته‌كه‌ زیاتر له‌ 10 هه‌زار میلی خایاند.

پاش ئه‌و ریكۆرده‌ زۆر كه‌س پرسیاری كورترین گه‌شتی بۆ دروست بوو و دواتر ئاشكرا بوو كه‌ كورترین گه‌شت به‌ فڕۆكه‌ له‌ بریتانیا تۆمار كرا كه‌ ته‌نها 90 خوله‌كی خایاند، كه‌ له‌ دوورگه‌ی وێسترای ده‌ستپێده‌كات بۆ دوورگه‌ی بابا وێستره‌ی له‌ ئۆركنی له‌ سكۆتله‌ندا.

له‌ كتێبی گینس بۆ ریكۆرده‌ جیهانییه‌كان ئه‌م گه‌شته‌ وه‌ك كورترین گه‌شتی فڕۆكه‌ له‌ جیهاندا دیاری كرا.

و: كێوان