ته‌مه‌نی 179 ساڵه‌ ، به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان ببینه‌

10/11/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

 پیاوێکی هیندی  به‌ناوی ماهاشتا مۆراسی  مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ تەمەنی بو بە 179 ساڵ، بەمه‌ش بوە بەتەمەنترین مرۆڤ لەسەر روی زەوی و کە زۆترین ماوەیە لە ژیاندابێت و ناوی چوە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانییەکان.

بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی هیندستان، مۆراسی مانگی کانونی دوەمی ساڵی 1835 لە دایکبوە و ساڵی 1903 چوەتە شاری فاراسی لەوێ دەستی بە کارکردن کردوە، ساڵی 1957 و لەتەمەنی 122 ساڵیدا لە کارەکەی خانەنشین کراوە و لە ئێستادا لەگەڵ نەوەی نەوەکانی دەژی.

هەرچەندە بەشێک لە خەڵکی گومانیان لە گێڕانەوەکانی ئەو پیاوە هیندییە هەیە کە تەمەنی راستەقینەی زیاتر لە سەدە و نیوێک بێت، بەڵام بەرپرسانی هیندستان پاڵپشت بە ناسنامە بەڵگەنامەکانی جەخت لە دورستی زانیارییەکانی دەکەنەوە.

 

ئەلبوومی وێنەکان