پیاوێكی خه‌لیجی سوپڕایزێكی گرانبه‌های بۆ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی كرد

11/11/2019 - 11:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

‎ كۆمپانیای ئەپڵ ماوە ماوە شێوازی نوێی ئایفۆن دەخاتە نێو بازاڕەكان و بەردەست هەوادارانی، بەڵام ئەمجارەیان لەسەر داواكاری ملیۆنێرێكی كوێتێ دیزاین دەكرێت.

‎ملیونێرێكی كەنداو كە خەڵكی وڵاتی كوێتە داوایەكی جیاوازی پێشكەشی كۆمپانیای ئەپڵ كرد ، بۆ ئەوەی دیارییەكی جیاواز پێشكەشی دەستگیرانەكەی بكات. ‎

ملیۆنێرەكە داوای كردووە موبایلێكی تایبەت بۆ دەستگیرانەكەی دروست بكەن كە تایبەتمەندی موبایلەكەش بریتی بوو لە دروستكردنی شەش كامیرا بۆ موبایلەكە و بە ئاوی زێری عەیار ٢٤ بۆی بنەخشێنن ، و ناوی دەستگیرانەكەشی لە پشتەوەی مۆبایلەكە بنوسن.