بانكێك تایبه‌ت به‌ شیری دایكان دروست ده‌كرێت

16/11/2019 - 15:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/هەمەڕەنگ

هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ سه‌ركرده‌وه‌ی وڵاتانی به‌رازیل و هیند و روسیا و چین و ئه‌فریقای باشور رێكه‌وتن له‌ سه‌ر دروستكردنی بانكی شیری دایكان.

ئه‌و پێنج ولاته‌ دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو ڕژه‌ بریایاندا به‌ كرددنه‌وه‌ی بانكی شیری دایكان له‌ژێر ناونیشانی "تۆری بریكس بۆ بانكی شیری مرۆڤ".

كاری ئه‌م بانكه‌ بریتی ده‌بێت له‌ وه‌رگرتنی شیری دایكان و كۆكردنه‌وه‌ی و پاكردنه‌وه‌ی شیره‌كه‌ و پێدانی به‌و منداڵانه‌ی كه‌ پێوسیتیان پێیه‌.

شایه‌نی باسه‌ زیاتر له‌ 200 بانكی شیری دایكان له‌ ئه‌وروپا هه‌یه‌ ئامانج لێ پێدانی شیری دایكه‌ به‌و منداڵانه‌ی كه‌ پێوسیان به‌ شیره‌ و دایكیان ناتونن پێێان بده‌ن.